ئه‌م چێشتخانه‌یه له ساڵی 1982 له‌سه‌ر ده‌ستی حاجی حمدامین خۆشناو دامه‌زرا. له‌و كاته‌وه تاوه‌كوو ئه‌مڕۆ، به‌هۆی پاراستنی كوالیتی و ئه‌و تامه تایبه‌ته‌ی كه پێشكه‌شی ده‌كات، توانیویه‌تی ببێته یه‌كێك له ڕه‌مزه دیاره‌كانی شاری هه‌ولێر. هه‌ر كه‌سێك سه‌ردانی هه‌ولێر بكات، ناتوانێت بێ چژتنی تامی گه‌سه‌كه‌ی سێتاقان شاره‌كه جێبهێڵێت